رهوتی سهرکوت، گرتنو پێشێلکردنی مافی بههایییهکان وهک کهمایهتیهکی ئایینی له ئێران ههروا بهردهوامه.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، لانیکەم ١٥ بەهایی لە شارەکانی تاران، ئیسفەهانو مەشهەد لە لایەن هێزەئینتزامییهکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون.
” پەدیدە سابتی” وتەبێژی کۆمەڵگەی بەهاییەکانی ئێران، لە وتووێژێک دا لەگەڵ رادیۆ فەردا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی گرتنی ئەو کەسانە، نائاگایی خۆی لە هۆکاری گرتنەکەیان دەربڕیو تەنانەت ڕایگەیاند کە تا ئێستاش ئاشكرا نیە کە چ ئۆرگان یان داودەزگایەکی حکومەت ئەو کەسانەی دەستبەسەر کردوە.
هەرچەندە تاکوو ئیستا هیچ لایەنێک بەرپرسایەتی قۆڵبەستکردنی ئەو کەسانەی نەگرتووەتە ئەستۆ، هاوکات لهبارهی ژمارەی کەسە گیرواەکانیش چەندین هەواڵ بڵاو کراوەتەوەو چەندین سەرچاوی بەهاییەکان باس له گیرانی ١٦ تا ١٧ کەس دەکەنو دەڵێن کە شوێنی گرتنەکەیان نادیارە.
پەدیدە سابتی، وتەیبێژی کۆمەڵگەی بەهاییەکانی ئێران باسی لە هێرشی هیزەکانی بەسیج و کەسانی نەناسراو بۆ سەر دوکانو شوێنی کاری بەهاییەکان لە شارەکانی قائیم شار، کرمانو ڕەفسنجان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کردووە و ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهاییەکان بە شێوەیەکی بەربڵاو کەوتوونە بەر تەوژمی ئەزیەتو ئازاری بەکرێگیراوانی ڕێژیمو تاقمە سهرهڕۆکانی وەک ئەنساری حیزبووڵا، ئەوەش بووەتە هۆی گرفتێکی گەورە بۆ ژیان و گوزەرانی بەهاییەکان.
پێویست بە ئاماژەیە کە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردووش لە هێرشێکی هاوشێوەدا، دەیان کەسی دیکە لە بەهاییەکانی ئێران دەستبەسەر کران کە زۆرینەیان گەنجو لاوانی ئەو کەمە ئایینەیی ئێرانن. هەرچەندە هیزە ئینتزامییەکانی ڕژیم هیچ شتێکیان سەبارەت بە گرتنی ئەو کەسانە بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام شارەزایانی ئایینی بەهایی، گرتنی لاوانی بەهایی بۆ نهبوونی ئازادیو پەێڕەوی نەکردنی ئهوان له یاساو ڕێسا ئیسلامییەکانی ئێران دەگێڕنەوە.