ئۆلەمپیادێکی وەرزشی لە نێوان قوتابیانی قوتابخانەکانی شیناوێدا به‌رێوه‌چوو
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر بە بەشداریی به‌رپرسانی ئیدارەی پەروەردە و فێرکردن‌و تەربییەت بەدەنیی پیرانشار و زۆر له دایک‌و باوکانی قوتابیانی شیناوێ، یەکەم ئولەمپیادی وەرزشی لە حەوشەی فێرگەی مستەفای مەنگوڕی”دا بەڕێوەچوو.
له‌و ئۆله‌مپیاده‌دا یانە وەرزشییەکان بە شێوەی گرووپ بەڕێوە دەچوون کە بریتی بوون لە: دامە، شەترەنج، گوریس کێشان، حەوت بەردووکێن، ڕاکردن، تۆپانه، هەندباڵ، واڵیباڵو بەسکتباڵ.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که جوانیی ئەم ئولەمپیادە لەوە دابوو کە پێشەنگی هەر گرووپێکی وەرزشی کچان، کێژێک لە قوتابییە سووتاوەکانی شیناوێ بوو، که خۆیان بە جلی ئاڵ‌و واڵای کوردییەوە رازاندبۆوەو تابلۆی یانە وەرزشییەکانیان بە دەستەوە گرتبوو و بە بەر سەکۆی بەرپرسان‌و ئامادەبواندا رادەبردن.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ئۆله‌مپیاده‌دا کیژه سووتاوه‌کانی شێناوێ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و چالاکییه‌وه خه‌ڵات کران، ئه‌وه له حاڵێک دایه که تا ئێستاش بەرپرسانی پیرانشار کارێکی فەرهەنگیی ئەوتۆیان بە ناوی پەپوولە سووتاوەکانی شیناوێ نه‌کردوه‌و، ئه‌و ناوه‌نده فێرکارییه‌ش کە ساڵی ٩٣ی هەتاوی بە ناوی قوتابیانی شیناوێیان دروست کرد، بەڵام به ڕەوای ئه‌وانیان نه‌دی هەتا بە ناویان بکەنو به ناوی کوژراوێکی کۆماری ئیسلامییانه‌وه کرد.