چەند ڕۆژ پاش ڕزگارکردنی شاری شنگاڵ لە لایەن هێزەكانی پێشمهرگهی هەرێمی كوردستانهوه لە دهستی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی واتە داعش، كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان دهڵێن كە چەند گۆڕی بەكۆمەڵی ژنانی ئیزەدییان لەم شارەدا دۆزیوهتهوه.
بەپێی ڕاپۆرتی كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان، ئەم گۆڕە بەكۆمەڵانە لە دەورووبەری شاری شنگاڵ بوونو له یهک لهو گۆڕانهدا تەرمی ٨٠ ژن دهبیندرێ كە زۆربەیان لاون. هێزەكانی داعش ژنانی ئیزەدییان وەك كۆیلە دەسبەسەر دەكرد و دەیان فرۆشتن.
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگریی ئامریكا، لە سەرەتای داگیركردنی شاری شنگاڵدا لە هاوینی ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە ٣ هەزار ژن و پیاوی ئیزەدی بە دەستی گرووپی تیرۆریستیی داعش كوژراون. ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، ساڵی ڕابردوو ئەم كارو كردەوانەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە شنگاڵی بە ژینۆساید ناسی.
كەمینە ئیزەدییەكان له چەندین سەدە لەوەپێشڕا لە چیاكانی شنگاڵ لە هەرێمی كوردستان دهژینو داعش ئەوان بە كافر دەزانێ.