هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست لە هیچ گیاندارێک ناپارێزن.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری “سارداوی” بانە مەڕ و ماڵاتی خەڵک لە سەر سنوور دەدەنە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆ و دەیان سەریان لێ دەکوژن.
شایانی باسە کە چەکدارەکانی ڕێژیم هەموو سنوورە ئەخلاقی و مرۆیییەکیان بەزاندوە و دڕندەیی ئەوانە گەیشتوەتە ئاستی تەقەکردن لە مەڕ و ماڵاتی خەڵک، کوشتن بووەتە دیاری ئەو هێزە داگیرکەرانە بۆ خەڵکی کوردستان کە تەنانەت دەست لە ژینگە و مەڕ و ماڵاتەکەشیان و ئەوەی پێوەندی بەو خەڵکەوە هەبێ ناپارێزن.