شەوی ۱۹ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی، کاتژمێر ۱۲ی شەو بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی به ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەمەند ڕەنگی ڕەش و بێ ژمارە هێرشیان کردوەتە سەر بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری مهاباد و بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف دەسڕێژی گولەیان لە ماڵی “کەیوان ئاقایی” کردوە و هەڵهاتوون.
ئەمە دووهەم جارە ئەو بەکرێگیراوانەی ڕێژیم له چەند مانگی ڕابردوودا پەلاماری بنەماڵەی شەهید “ئەحمەد ئاقایی” دەدەن .
سپای پاسداران پێشتریش هەڕەشەیان له یەکێک له ئەندامانی دیکەی ئەو بنەماڵەیە بە ناوی “کاروان ئاقایی” کە ئەندامی حیزبی دێموکراتە وئێستا له یەکێک لە وڵاتانی ئورووپایی دەژی کردبوو و ماوەی چەند ڕۆژێکه که بنەماڵەی هیچ هەواڵێکیان لێی نییە.
جێی ئاماژەیە کوڕێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیه به ناوی کاوەیس ئاقایی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراته.
شایانی باسە جاری پێشتریش کە بنەماڵەی ئاقایی دەسڕێژی گولەیان کرایە سەر سەرەڕای ئەوەی کە دەکرا لە ڕێگەی کامێراکانی نێو شارەوە هێرشبەران بە زووترین کات دەسبەسەر بکرێن، کاربەدەستانی ڕێژیم بە هێنان و بردنی بنەماڵەی ئاقایی و دانی بەڵێنی بێ بنەما مەسەلەکەیان پەردەپۆش کرد.