ڕۆژی دووشەممە،٢٠ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی هونەرمەند “سابیر محەممەد” ناسراو بە “سابیر کوردستانی” گۆرانیبێژی بەناوبانگی کوردستان بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کوڕۆنا لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.
هونەرمەند سابیر کوردستانی، ساڵی ١٩٥٥ لە شاری کەرکووک لەدای کبووە، لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆی هەڵەی پزیشکی چاوەکانی لەدەست دەدا.
ناوبراو خاوەن دەیان گۆرانییە کە وەک خۆی دەڵێ: “زۆربهی گۆرانییهكانم ڕووداوێكی ڕاستی له پشتهوهیه، به تایبهتیی ئهو گۆرانییانهی كه خۆم تێكستهكانیم نووسیوه.”
جێی ئاماژەیە سابیر كوردستانی لە ساڵی ١٩٧٠وە دەستی بە کاری ھونەری کردوە و خاوەنی چەندین بەرهەم لە گۆرانی و کلیپە و ساڵی ١٩٧١ یەکەم گۆرانی لە تەلەڤیزیۆنی کەرکووک تۆمارکردوە.