وەزیرانی دەرەوەی بەشداربووانی دووهەمین كۆبوونەوەی چارهسهری قەیرانی سووریە لە وییەن، لەسەر قۆناغی زهمهنیی ڕێكکەوتنی سیاسی لەم وڵاتە ساغ بوونهوه.
جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئامریكا، لە كۆتایی ئەم كۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند كە وتووێژهکانی نێوان بەشار ئەسەد، دیکتاتۆڕی سووریە و گرووپهکانی دژبەری ئەم رێژیمه لە ڕۆژی یەكەمی ژانوییە، واتە یەك مانگو نیوی دیكە دەست پێدەكا.
ناوبراو گوتی، هەر كات لەسەر پێكهێنانی دەوڵەتی كاتیی ڕێككەوتن، ڕەشنووسی قانوونی بنەڕەتیی نوێ لە ماوەی ٦ مانگدا دەنووسرێتەوەو پاشان هەڵبژاردنی ئازاد لە ماوەی ١٨ مانگدا بەڕێوەدەچێ.
لە كۆبوونەوی ڕۆژی ڕابردوودا نوێنەرانی دەوڵەتی سووریەو گرووپەكانی دژبەری ئەم وڵاتە بەشدار نەبوون. ئەمە لە حاڵێك دایە كە ئێرانو ڕووسیە دژی بەشدارنەبوونی بەشار ئەسەد لەو کۆبوونهوانهدا بوون.
لە لایەكی دیكەوە عادڵ جوبەیر، وەزیری دەرەوەی عەەربستان لە پەراوێزی ئەم كۆبوونەوەیەدا پێداگری کردهوه، که عەرەبستان پێشوازی لە چارهسهری سیاسی بۆ قهیرانی سووریە دەكا بەمەرجێك كە بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا نەمێنێ، بهڵام ئەگەر پێچەوانەكەی بێ، ئهوا درێژە بە پشتیوانی كردن لە دژبەرانی بەشار ئەسەد دەدا تا لەسەر دەسەڵات لادەدرێ.