پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەناوی کاک “ڕەسووڵ ئاسوودە” لە ناوچەی دەشتی شاروێرانی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
کاک “ڕەسووڵ ئاسوودە” کوڕی عەلی و لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٧ی ھەتاوی، خەڵکی ئاوایی “قەرەخان” لە دەشتی شاروێران بوو، ناوبراو ساڵی ١٣٦٥ ھاتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و لە لکێک لە هێزەکانی حیزبدا پێشمەرگایەتیی دەکرد.
لە ساڵی ١٣٦٧ی ھەتاوی بە ھۆی کێشە و گرفتی بنەماڵەییەوە و لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە بۆ شاری مەھاباد.
ناوبراو ماویەک بوو کە نەخۆش بوو و بەداخەوە ڕۆژی ٢٠ی گەلاوێژ ٩٩ـی هەتاوی کۆچی دوایی کرد و دڵی لە لێدان کەوت.
شایانی باسە کە ناوبراو دوای گەڕانەوەی بۆ نێوخۆی وڵاتیش، تا سەر درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازی هاوسەنگەرانی و هاوبیرەکانی بوو و لە هەر کارێک کە توانیبای درێغیی نەدەکرد و هەمیشە پشتیوانی پێشمەرگەکان و ئەندامانی حیزبی دێموکرات بووە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشیی خۆمان لە بنەماڵەی کاک ڕەسووڵ ئاسوودە و خزم و کەسو کاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.