هێرشە تیرۆریستەكانی پاریس تا ئێستا ١٢٩ كوژراوو ٣٥٢ برینداری لێ كەوتەوە كە ٩٩ كەسیان بارودۆخی جهستهییان ناجێگیره.
دادستانی گشتیی پاریس، فرانسوا مۆلێنس، زانیاریی نوێی لەبارەی ئەم هێرشانەی پاریس بە ڕاگەیەنەكانی وڵاتەكهی دا. بە قسهی ناوبراو لەم عەمەلیاتەدا ٦ تیرۆریست بوون که خۆیان تەقاندۆتەوە. دادستانی پاریس هەروەها گوتی، لە هەموو ئەم شوێنانە بە سەدان قاپۆڕی گوللە بە جێماون.
وهک ناوبراو باسی کردوه چەند كەس له پێوهندی لهگهڵ ئهو ڕووداوانهدا لە وڵاتی بێلژیك دەسبەسەر كراون.
بەدوای تەقینەوەكانی شاری پاریس، دراوسێكانی ئەم وڵاتە بە تایبەت ئیتالیا، ئیسپانیاو ئاڵمان سنوورەكانیان بە توندی كۆنتڕۆڵ كردو مەئموورانی فەرانسەش لە كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكانیان چێتر بوون.