كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدیعا دەكەن كە وڵاتی عهڕهبستان باڵوێزی پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران له لوبنانی رادهستی ئیسراییل کردوه.
بە قسهی مورتەزا ئاقاتێهرانی، نوێنەری شاری تاران لە مەجلیس، غەزەنفەر ڕۆكن ئابادی، باڵوێزی پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان که لە ڕووداوی مەنادا بێسهروشوێن ببوو، زیندووە. ناوبراو ئیدیعا دەكا كە بهرپرسانی عەرەبستان غەزەنفەر ڕۆكن ئابادییان ڕادهستی ئیسراییل کردوه.
ئەم قسانەی شیمانەی ئەمەی لێ دەكرێ كە کاردانهوه به وتارێكی ڕۆژنامەی ئیسراییلیی “یدیعوت ئاحارونوت” بێ كە ماوەیەك لەوەپێش نوسیبووی “له ئێستادا گهنجینهیهکی زۆر بەنرخی ئێرانمان لەبەر دەست دایە.”
ئاقاتێهرانی هەروەها ئیدیعا دەكا كە ئێران لە ڕێگەی عومانهوه پەیامێكی بۆ كاربەدەستانی عەرەبستان ناردوە و پێداگری کردوه كە ئێران “ڕۆكن ئابادی”ی بە زیندوویی دەوێتەوە.
پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە كە لە ڕووداوی مەنا، بەپێی سەرچاوە هەواڵدەرییەكانی ئێران زیاتر لە ٤٦٤ حاجیی ئێرانی كوژران، ٣٦ كەسیش بێ سەرو شوێن بوون و هەروەها ٢٩ تەرمیش لە لایەن كاربەدەستانی عەرەبستانهوه لهوی نێژرانو ڕادهستی ئێران نهکرانهوه.