له‌و كاته‌وه، ئێمه ساده و ساكار، فێر نه‌بووین خۆمان و خه‌ڵكى دیكه بناسین، ئێمه له به‌شى خۆشمان به تواناى بیركردنه و جه‌سته‌ییمان، به دراوسێكانمان به‌خشى، ئه‌وان له ڕۆژى یه‌كه‌مه‌وه وا تێگه‌یشتوون، كورد ساكارن، بۆوه ناشێن ببنه فه‌رمانڕه‌وا، هه‌ر بۆوه ده‌بن، ببنه گاوانى داگیركه‌ران، بۆیه له‌و ده‌مه‌وه، داگیركه‌ر و دوژمنان خه‌ریكى ناشیرین كردنى ژیان و تێكۆشانى ئێمه‌ن، سروشتمان ده‌گۆڕن، مێژوومان تێك ده‌ده‌ن، ده‌روون و ناخى مرۆڤى كورد، له ڕووناكى داده‌ماڵن، بوارێك ناهێڵنه‌وه بۆ تێگه‌یشتن، هاوار و گریان كپ ده‌كه‌ن، نه‌خشه‌ى ویژدان تێك ده‌ده‌ن، نیگا و دڵان هه‌ڵداوێرن، سه‌وزایى و ئاو ناهێڵن، گه‌رمى و سۆز بۆژۆ ده‌كه‌ن، ده‌رفه‌ت پێوه ده‌ده‌ن، چاوان له بینایى ده‌خه‌ن، ئه‌ستێره، مانگ و ڕۆژمان لێ ون ده‌كه‌ن، جێ ژوانى مرۆڤى كورد، كوانووى گه‌رمى ماڵى خۆمان لێ سارده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ى هێشتوویانه‌ته‌وه له نێوانى هه‌مووماندا، شارانى كاول بوو، گه‌لێكى له پێ كه‌وتوو.
داگیركه‌ر و دوژمنان، شتێ نه‌ما پێمان نه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت گاگۆڵكه و ساویشیان لێ دزین، لێوى دره‌وشاوه‌ى ده‌م به زه‌رده‌یان لێ تۆرانین، هه‌موو هه‌وڵێكیان دا، پیاوه‌تیمان، ژنێتیمان لێ زه‌وت كه‌ن، ئه‌و كۆترانه‌ى له‌سه‌ر پێڵوى كچانمان هێلانه‌یان كردبوو، تۆران، تاران، چوونه ناو جامه‌نه‌یه‌كه‌وه، تا دیسان بده‌ن له شه‌قه‌ى باڵ، نامه‌ى برایه‌تى و ئاشتى به‌سه‌ر تورك و فارس و عه‌ره‌ب دابه‌ش بكه‌ن، هه‌ر سێ لایان، له كۆنگره‌یه‌كى فراواندا، به به‌رچاوى تێكڕاى گه‌لانه‌وه، نه‌ك نامه‌یان نه‌خوێنده‌وه، په‌ڕیان كردن، باڵیان هه‌ڵكێشان، ئه‌نجن ئه‌نجنیان كردن، به‌ڵام هێشتا كورد فێر نه‌بووه، بیان ناسێ، هێشتا فێر نه‌بووه، له ته‌نگانه‌دا فریایان نه‌كه‌وێ.
جه‌لیلى گادانى له‌و سه‌ره‌وه هاتبۆوه، مێژووى له میدیاوه هێنابۆوه، بۆ هه‌موومانى ده‌گێڕاوه، هه‌رچى داگیركه‌ر و دوژمنان پێیان كردین، به‌ڵام نه‌یان توانى، شا ڕێى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى، خۆشه‌ویستى و مرۆڤایه‌تى، گیانى كوڕى وه‌ك جه‌لیلى گادانى تاوێك ئۆقره بگرێ، خه‌باتى ئه‌و بۆ كورد و برایه‌تى گه‌لان، هه‌رگیز دانامركێ.
جه‌لیلى گادانى تێكۆشه‌ر نه‌بوو، تێكۆشان بوو،
كاكه جه‌لیل نه‌به‌ز نه‌بوو، كانیى نه‌به‌زین بوو
ئه‌ویش وه‌ك زۆرى دى، له لانه هاتبووه ده‌ر
بۆیه گادانیش، مه‌شــخه‌ڵێكى كـۆڵنه‌دان بوو
سه‌رنج:
جه‌لیلى گادانى به شێكه له مێژووى كورد، كه‌سایه‌تى و سونبولێكى حیزبى دیمو‌كراتى كوردستان، كه‌سێكى پاك له تێكۆشان و كوردایه‌تى و مرۆڤدۆستیدا، نموونه‌ى خۆڕ‌اگرى و به‌رده‌وامى له مه‌یدانى سیاسه‌تى كورددا. له 1934 له مه‌هاباد له دایكبووه، ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه، 6ى ئابى 2020 كۆچى دوایى كرد.