جێگری وەزیری كار، تەعاون‌و خۆشبژێویی كۆمەڵایەتی ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت بۆ قەرەبووكردنەوەی كەسریی بوودجەی ئه‌مساڵ یارانەی نەغدیی له ٣ میلیۆن که‌سی دیکه‌ش بڕیوه.
ئەحمەد میده‌ری هەروەها گوتی كە تا كۆتایی ئەمساڵ یارانەی ٣ میلیۆن كەسی دیكەش ده‌بڕدرێ، لەبەر ئەوەی كە ئەم بابەتە لە بوودجەدا هاتووەو ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌رچی سه‌خته، به‌ڵام جێبه‌جێی ده‌کا.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری كە ئەم بڕە پارەیەی كە لە یارانەی نەغدیی ٣ میلیۆن كەس دەگێردرێتەوە لە كوێ خەرج دەكرێ، گوتی ئه‌م پاره‌یه له جێی كەسریی بوودجە داده‌نرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، ئه‌و پووڵه‌ی به‌هۆی بڕینی یارانەی نەغدی له‌و ٣ میلیۆن كەسه ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌وێ، مانگانە ١٣٦ میلیارد‌و ٥٠٠ تمەن‌و لە یەك ساڵدا هەزارو ٦٣٨ میلیارد تمەنە. لەم حاڵەش‌دا، بە پێنەدانی یارانەی ٦ میلیۆن که‌س لە لیستی یارانەوەرگران تا كۆتایی ئەمساڵ، دەوڵەت زیاتر لە ٢٧٣ میلیارد تمەن داهاتی مانگانه‌و زیاتر لە ٣ هەزارو ٢٦٧ میلیارد تمەن داهاتی له‌مساڵ‌دا ده‌بێ.