کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کار کردن لە یەکێک لە کوورەخانەکان گیانی لەدەست دا.
لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “سەلاح عەلیزادە” کە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە یەکێک لە کوورەخانەکان خەریکی کار بوو، بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیە ناوبراو خێزاندار و خاوەنی یەک منداڵ بووە و، بە هۆی برقگرتوویی لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە دۆخی خراپی ئابووری، بێکاری و نەبوونی هەلی کار، ساڵانە بەشێکی زۆر لە بنەماڵەکان ناچار دەکا بۆ کارکردن ڕوو بکەنە کارگە و کوورەخانەکان لە پارێزگاکانی تری ئێران و، جیا لەوەی کارەکانیان سەخت و تاقەتپڕووکێنن، هەمیشە مەترسیی ڕووداوی کاریشیان لە سەرە.
جێی ئاماژەیە، کرێکاران لەو چینە زەحمەتکێشانەی کۆمەڵگەن کە بۆ پەیداکردنی بژیوی ژیانی ڕۆژانەیان ڕوو دەکەنە هەموو جۆرە کارێک و بەردەوام لە شوێنی کارەکانیان بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی کاری و کەلوپەلی پێویستی کارکردن ڕووبەڕووی زۆر کێشە و ڕووداو دەبنەوە و بەشی زۆریشیان لە پێدانی ماف و مووچەی کارکردنیان بێبەش دەکرێن.