جێگری خوێندەواریی ئیدارەی گشتیی فێركردنو پەروەردەی پارێزگای ورمێ گوتی، هەر ئێستا ١٨٣ هەزار كەس لە ئاستی تەمەنیی ١٠ تا ٤٩ ساڵ لەم پارێزگایەدا نەخوێندەوارن.
محەممەدڕەزا نەجەفی لە كۆبوونەوەی شورای پشتیوانكردن لە خوێندەواریی شاری تیكاب ڕایگەیاند كە نرخی نەخوێندەواری لەم پارێزگایەدا سەدی هەشتە كە لەم ڕێژەیە ٢٠ هەزار كەسیان تەنانەت توانای خوێندنو نووسینیشیان نییەو پارێزگای ورمێ هەر ئێستا لە ٦ پارێزگای خوارەوەی خشتەی نەخوێندەواریی ئێران دایە.
سەرۆكی ئیدارەی خوێندەواریی بەڕێوەبەریی فێركردن و پەروەردەی شاری تیكابیش لەم كۆبوونەوەیەدا گوتی لە ئاستی تەمەنیی ١٠ تا ٤٩ ساڵ لەم شارەشدا زیاتر لە ٨ هەزار کهس نەخوێندەوارن كە سەدی ١٠ی حەشیمەتی ئەم شارە پێك دێنن.
ناوبراو لە درێژەدا گوتی لەم ٨ هەزار كەس نەخوێندەوارە له ئێستادا تهنیا ٦٠٠ كەسیان وهبهر خوێندن و فێربوونی خوێندنو نووسین نراونو له نێو ئهوانیشدا ٢٠٠ كەسیان تەنانەت ئهلفو بێش نازانن.