لافاوی ئەم دواییانەی شاری ئیلام خەسارەتی قەرەبوونەكراوەی له بەشی بەرهەمهێنان‌و پیشەسازیی ئەم پارێزگایە داوه‌و کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێن قەرەبووكردنەوەی زۆر دژوار‌و ئاستەمە.
یارۆڵڵا نەسیری گوتی بەشی بازاڕ‌و پیشه و ئه‌سنافی نێو شار له هه‌موو به‌شه‌کانی پارێزگای ئیلام بڕی ٥٠٢ دوکان‌و به‌ش زیانیان بهرکهوهتوهو زیانهژانی لافاوه‌که له‌و به‌شانه‌دا بڕی ٢٦ میلیارد و ٢٠٠ میلیۆن تمەن بووە. هەروه‌ها بڕی زیان‌و خه‌ساره‌کانیش لە كەرتی پیشەسازیو سامانەكان ٣ میلیارد‌و ٨٠٠ میلیۆن تمەن ڕاگه‌یه‌ندراوه‌و
سەرجەم زیانەكانی ئەم لافاو بە بەشەكانی پیشەسازیی، سامانەكان و بازرگانی زیاتر لە ٣٠ میلیارد تمەنی مەزندە كراوە.
سەرۆكی ڕێكخراوی پیشەسازی، سامانەكان‌و بازرگانیی پارێزگای ئیلام پێداگریی كردەوە كە بەشی هەرە زۆری یەكەكانی سێنفی‌و تەنانەت پیشەسازیش له ئێستادا توانای کار‌و چالاكییان نەماوهو زیانی قەرەبوونەكراویان لێكەوتووە.
نەسیری لە كۆتاییدا دەڵێ بەداخەوە خەسارەت لە بەشەكانی پیشەسازیی بەرهەمهێنان و سێنفەكانی دیكەی شاری ئیلام زۆر لەوە زیاترەو قەرەبووكردنەوەی له ئیستادا بۆ خهڵکو ده‌وڵه‌ت زۆر ئاستەمە.