“عەلی ساکنی” پارێزەری خەڵکی شاری سەقز ، بە تۆمەتی “سیخوڕی” کردن سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی “عەلی ساکنی”، یەکێک لە پارێزەرە پلە یەکەکانی شاری سەقز کە مانگی پێشوو بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ دەستبەسەر کرابوو بۆ جارێکی تر بە تۆمەتی “سیخوڕی” کردن دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز گوازراوەتەوە.
عەلی ساکنی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای ٨ ڕۆژ، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ناوبراو پارێزەری “هۆشمەند عەلیپوور”، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارەیە و بە تۆمەتی درکاندنی زانیارییەکانی دۆسیەی ناوبراو دەستبەسەر کراوە.