چالاکێکی ژینگەیی، ژنان، کۆمەڵایەتی و دڵسۆزێکی نیشتمانپەروەر لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی خاتوونێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و چالاکی مەدەنی بە ناوی خاتوو “چینی سنەوبەر تەهایی” کە لە بوارگەلی جیاجیادا تایبەت بە ژنان، ژینگە، چالاکییە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان ڕۆڵیکی بەرچاوی هەبوە و هەر لە سەردەمی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە دژی ڕێژیمی پاشایەتی وەکوو کەسێکی نیشتمانپەروەر چالاکی کردوە و بە تایبەت لە سەردەمی حوزووری پێشمەرگە لەنێو شاردا و دواتریش بە شێوەیەکی بەرچاو یارمەتیی پێشمەرگەی داوە و تا کاتی ماڵاوایی یەکجاری لە ژیان لە هیچ کار و چالاکییەک بۆ بووژاندنەوە و زیندوو هێشتنەوەی فەرهەنگی گەل و نیشتمانەکەی درێغیی نەکردوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای بە داخبوونی خۆمان بۆ کۆچی دوایی خاتوو چینی، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری و کۆمەڵگەی مەدەنیی کوردستان دەکەین.