لە ئێراندا خەڵک توانای پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیان کەم بووەتەوە و ژماری ئەم دابەزینەش بەردەوام لە بەرز بوونەوەدایە.
بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتیی ناسنامەی ئێران، لە کۆتایی ساڵی ٩٢ ژمارەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێراندا ٧٩٤ هەزار بووە، ئەو ئامارە لە ساڵی ڕابردوو بە دابەزینی ٣٣ لەسەد، گەیشتوەتە ٥٣٠ هەزار.
بە گوێرەی ڕاگەیەندنەکان ئەو دابەزینە لە شارەکاندا ٣١ لەسەد و لە دێهاتەکانیش ٤٤ لەسەد بووە.
شایانی باسە دۆخی خراپی ئابووری، نەبوونی و هەژاری، بێهیوایی، بێکاریی لاوان لە وڵاتدا لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەم بوونەوەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشن.
جێی ئاماژەیە نە تەنیا ژماری پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێراندا دابەزیوە، بەڵکوو لە بەرامبەردا پێش لە هەر شتێک بە هۆی خراپیی دۆخی ئابووریی ئەم وڵاتە ژمارەی تەڵاق و لێکهەڵوەشانەوەی خێزانەکان لە زیاد بوونە و ئەمەش خۆی ترسی لە نێو لاواندا بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش زیاتر کردوە.