بهپێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤی كوردستان، سهرلهبهیانیی ڕۆژی هەینی ١٧ی گهلاوێژ، بهندكراوێكی تۆمهتبار به ماده هۆشبهرهكان لە زیندانی قەرچەکدا، لیوانێكی شووشهی شكاندوە و هێرشی كردۆتە سەر زیندانیی سیاسی سۆهەیلا حیجاب و چهند جارێک لیوانەکەی بە سکیدا كێشاوه و برینداری كردوه.
سوهەیلا بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نهخۆشخانهی زیندان و لهوێشهوه ڕهوانهی نهخۆشخانهیهكی دهرهوهی زیندان كراوه و دوای تێپەڕینی ڕۆژێک بەسەر بریندارکرانی هەواڵێک لە تەندروستی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
سوهەیلا حیجاب، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی کرماشان، دوای ٨ مانگ لە دەسبەسەر کرانی بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی ئازاد کرا بوو.
ناوبراو ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ بە تۆمەتی ” دروستکردنی گرووپ و بانگەشە دژی حکوومەت”، “کۆبوونەوە و پیلانگێڕی”، “تێکدانی بیروڕای گشتی و ئاژاوەنانەوە” ١٨ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوە.
بەپێی مادەی یاسایی کۆکردنەوەی سزاکان، ٥ ساڵی ئەم حوکمە جێبەجێ دەکرێ.