بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، “حەمید عەبدی”، چالاکی سیاسی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی ورمێ لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە ۱۵ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کــرا.
ناوبراو مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلاب بە سەرۆکایەتیی دادوەر “عەلی شێخ لوو” بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری ڕێژیم” بە ۱۵ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
ناوبراو پاییزی ٩٨ی هەتاوی، له لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراو بەفرانباری هەمان ساڵیش پاش لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
حەمید عەبدی بۆ جارێکی تر لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر کراوە و بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزراوە و تا ئێستا لە بەندی ١-٢ی ئەم زیندانە ڕاگیراوە.