مێر منداڵیکی کاسبکار لە سنووری ننێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بە هۆی لێدانی بێبەزەییانەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو سنوورە بە توندی بریندار بوو.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاویژی ٩٩ی هەتاوی مێرمنداڵێکی کاسبکاری تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی “موبین حوسێنی” کوڕی سیرووس و خەڵکی گوندی “دووریسان” لە سنووری نەوسوود دەکەوێتە بەر هێرشی بێبەزەییانەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو سنوورە و لەل ایەن هێزە چەکدارەکانەوە بە قۆنداغی چەک لە سەر و چاوی دراوە کە بە هۆکاری لێدانێکی زۆر لە لایەن پاسدارەکانەوە بە توندی بریندار دەبێ و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە.
شایانی باسە کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ پێوەرێکی مرۆیی و یاسایی لە بەرچاو ناگرن و بە شێوەیەکی ڕەها دەستیان بۆ هەر جینایەتێک لە کوردستاندا کراوەیە و هیچ لێپرسینەوەیەکیشیان لەگەڵدا ناکرێ.