بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و برا گەورەی دڵسۆز، کاک جەلیلی گادانییەوە
لە فێرگەی کوردایەتیدا، تۆ سیمبولی نەوەســـــــــــــتان بووی
لە شەوی ناهومێدیدا، گڕی خــــــەبات و هەستـــــــــــــان بووی
فێرت کردین خۆڕاگر بین، لە دۆخی قورس و ئاســـــــــــتەمدا
ڕاتهێناین قەت چۆک دانەدەین، لە هەمبەر تەوژمی خەمدا
خولقت، مەشرەفخۆشیت، قسەت، چلـــچرای کۆڕی یاران بوون
ڕاپەڕ، هەوڵ، پشوودرێژیت، دڕووی جــــەرگی نەیـــاران بوون
دەدرەوشاوە دە سیماتدا، ئەوینــــــی ڕزگـــــــــــــــــاریی وڵات
وەفا و پاکی و ڕاستگۆییت، وانەن بۆ خوێنــــــــدنگەی خەبات
بە جەستەش بەجێمان بێڵی، لەگەڵمـــــــــــــــانی و تــــۆ نامری
ئەوجار لە بیرماندا دەژی و لە دڵماندا جــــــــــێگە دەگری
٦/٨/٢٠٢٠