بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان هاوخەمیی خۆی سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی دەربڕیوە.
دەقی پەیامی بزووتنەوەی گۆڕان
بەڕێز: حیزبی دیموکراتی کوردستان
بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری کورد و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دیموکراتی کوردستان خوالێخۆشبو (جەلیل گادانی)ـمان پێگەیست.
بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بۆ حیزبە تێکۆشەرەکەتان و ئەندام و لایەنگران و، کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبو دەنێرین.
خەبات و ماندوبوونی ئەم سیاسەتمەدارە دێرینەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرز دەنرخێنین و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.
بزوتنەوەی گۆڕان
٦ی ٨ی ٢٠٢٠