حەسەن قازیزادە هاشمی، وەزیری بێهداشتی ئێران دانی بەوە دانا كە، لە ئێستادا نەخۆشخانەكانی ئێران پێویستییان بە ١٠٠ هەزار تەختی نویی نەخۆش هەیە، جیا لهوهی كە زیاتر لە نیوەی ئەم تەختانەش كە لە بەر دەستدان، کۆنو پهککهوتهن.
قازیزادە لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: لە حاڵی حازردا لە ٩٠ هەزار تەختی نەخۆشخانەكانی ئێران سەدی ٥٣ یان پهک کهوتهنو پێویستییان بە گۆڕین هەیە.
ئەم كاربەدەستە پلەبەرزەی كۆماری ئیسلامی هەروەها دانی بە كەمیی هێزی ئینسانی تا ٢٠٠ هەزار پەرستار لە ئاستی ئێراندا دانا و گوتی: ناوچە هەژارنشینەكانو لە ئاواییەكانی ئەم وڵاتەش لەگەڵ کێشهی كەمیی پزیشكی گشتی و پسپۆڕ بەرەوڕوون. ناوبراو ئاشكرای كرد كە پرسی تەندروستیو سڵامهتی لە دەوڵەتە جۆربەجۆرەكاندا ههمیشه له ئەولەوییەتی نۆیەم بەملاوە بووە.
شایانی باسە مانگی ڕابردووش جێگری وەزیری بێهداشت گوتبووی: که نهخۆشخانهکانی ئێران پێویستییان بە ٨٠ هەزار تەختی نەخۆشی دیكە هەیە لە حاڵێكدا كە ئەم وەزارەتخانەیە ساڵانە تەنیا توانای دابینكردنی ٢ هەزار تەختی هەیەو بەم جۆرە بۆ چارەسەری ئەم گرفتە هیچ نەبێ ٤٠ ساڵ كات پێویستە.