لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا كاربەدەستانی بەندیخانەی شاری مەهاباد وێڕای دانانی ١٢ دەزگای پارازیت لە بەندەكانی زیندانی مەهاباد، بە بانگكردنو هەڕەشەکردن لە زیندانیانی سیاسی فشاری زیاتریان خستۆته سهر ئەم بەندییانە.
بهپێی ڕاپۆرتی پهیامنێری کوردستانو کورد بڕیاری دانانی ١٢ ئامێری پارازیت ڕۆژی چوارشەممەی حهوتووی ڕابردوو بەبەشداریی بەرپرسانی زیندان بەڕەسمی جێبەجێ كرا. لە نموونەیەكی دیكەدا سەفەری، سەرۆكی حیفازەتی بەندیخانەی شاری مەهاباد هەڕەشەی لە چەند بەندكراوی سیاسی كردوەو پەروەندەیان بۆ دروست كردونو تەنانەت دووریشیان خستونەتەوە.
پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە كە ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ بههۆی فشارهێنانی كاربەدەستانو زیندانەوانان بۆسەر بەندیخانەی مەهابا،د ٥٠٠ بەندكراوی پیاو و ٣٠ بەندكراوی ژن بۆ ناڕەزایەتی دهربڕین بهم كردەوەی كاربەدەستانو سەرۆكی نوێی ئەم بەندیخانەیە مانگرتنی گشتییان ڕاگهیاند که لە ئاكامدا كاربەدەستانی ڕێژیم بە ناچار پاشەكشەیان كردو داوای بەندكراوانیان جێبەجێ كرد.