د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێڕاق بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەیی بنەماڵە و هاوڕێیانی کاک جەلیل گادانی کردوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆمار بەمجۆرەیە:
بەڕێزان بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستانی خوالێخۆشبوو جەلیل گادانی!
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو جەلیل گادانی، سیاسەتمەدار و تێکۆشەر و کەسایەتیی دیار و نیشتمانپەروەری کوردستانمان بیست.
بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار وبنەماڵە و هاوڕێ و دۆستانی خوالێخۆشبوو، دەکەم و داوام لە خودای گەورە ئەوەیە بەر ڕەحمەتی خۆ بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆستی بنەماڵە بەڕێزەکەتان بێت و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەک بدات.
انا للە و انا الیە راجعون
بەرهەم ساڵح