د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا جلیل گادانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد،
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێزان خانەوادە و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا( جەلیل گادانی )
زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی گەورە سیاسەتمەدار و شۆڕشگێڕی گەلەکەمان مامۆستا (جەلیل گادانی) ـ مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەو کەسوکار و ئازیزانی مامۆستاو ھاوخەباتەکانی دەکەین.
داواکارین لە خوای گەورە ئارامی و سەبووریتان پێ ببەخشێ و کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
“انا للە وانا الیە راجعون “
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان