لە درێژەی كوژرانی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە، ٤ ئەندامی دیكەی سپای پاسداران لە دوایین تێكهەڵچوونەكانی شاری حەلەبدا كوژران.
كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵین، هێزە چەكدارەكانی ئێران وهک ڕاوێژكاری سیاسیو نیزامی لە قەیرانی سووریەدا بەشدارنبهڵام چاوێرانی كاروباری سووریە دەڵێن هێزە چەكدارەكانی ئێران لە هەموو بەرەكانی شەڕ لە سووریەدا ئامادەن.
لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا، دەیان كەس لە فەرماندەو هێزەكانی سپای پاسداران لە سووریە كوژراون كە تا ئێستا ههواڵی زیاتر لە ٥٠ کوژراوی ڕێژیم لهلایهن خۆیانهوه پشتڕاست کراوهتهوهو له ئێستاشدا سایتی “بەسیج پرێس” بڵاوی کردۆتهوه كە ٤ ئەندامی دیكەی سپای پاسداران لە شهڕو پێکدادان لهگهڵ دژبەرانی بەشار ئەسەددا كوژران.
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کهلاکی ئەم ٤ كوژراوەی سپای پاسداران که مەسعوود عەسكەری، محەممەدڕەزا دێهقان، سەید مستەفا مووسەوی و ئەحمەدی ئەعتایییان ناوه، لە دەورووبەری شاری حەلەبڕا بۆ ئێران گواستراونەوە.