داعش به ڕهسمی هێرشە خۆكوژییەكانی پاریسی وەئەستۆ گرت.
گرووپی حكومەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە بەیاننامەیەكدا كە لە ئینترنێت بڵاوكرایەوە، بەرپرسایەتیی هێرشە خۆكوژییەكانی پاریسی گرته ئەستۆ.
داعش لە بەیاننامەیەكدا وێڕای وەئەستۆگرتنی ئەم تەقینەوانەی پێتەختی فەرانسە دەڵێ “٨ كەس لە ئەندامانی داعش بە جلوبەرگی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشێكی پیرۆزیان کرده سهر خاچپەرستەكان لە فەرانسە.”
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، گرووپی تیرۆریستیی داعش دەڵێ ئەم هێرشانە لە وەڵامی “سوكایەتیی وڵاتی فهڕانسه بە پێغەمبەری ئیسلامو هێرشی ئاسمانیی ئهم دواییانهی ڕۆژاوا بۆسەر بنکهکانیان” بووه.
داعش هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هێناویهتی که ئەگەر فەرانسە ههر بەم شێوەیە درێژە بە سیاسەتی خۆی بدا، ئەم وڵاتە لە لیستی تەقینەوەكانی بەردەوامی داعشدا دەمێنێتەوە.
فرانسوا ئەولاند، سەركۆماری فەرانسەش كە وڵاتەكەی سێ ڕۆژی ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاندوە، دەڵێ داعش به بەرپرسی ئەم تەقینەوانەی شاری پاریس دهزانن.
ناوبراو ئەم تەقینەوانەی بە “ڕاگەیاندنی شەڕ” لەگەڵ داعش زانیو هەروەها گوتیشی دەوڵەتی فەرانسە هەر ئێستا ١٥٠٠ سەربازی بۆ سەقامگیریی ئەمنیەتی وڵاتەكەی له شوێنه ههستیارهکان جێگیر کردوه.
ئەم هێرشانە لە چەندین شوێنی وەك یاریگای ورزشیو گەشتیاریی پاریس بووە كە لانیكەم بههۆیانهوه ١٢٨ كەس كوژراون، كاناڵی خەبەریی سی ئێن ئێن ژمارهی كوژراوهکانی ئەم تەقینەوانهی ١٥٣ كەس ناو بردوهو هەروەها كاربەدەستانی ئەمنیەتیی فەرانسەش دەڵێ قوربانیانی ئاكامی ئەم تەقینەوانە لەوانەیە زۆر لەوە زیاتر بێ كە لە میدیاكاندا بڵاوبۆتەوە.