هاوسەرۆکایەتیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، بە بۆنەی کۆچی دوایی “جەلیل گادانی”، تێکۆشەری دێرینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیامی پرسە و سەرخۆشیی بڵاو کردوەتەوە و تێیدا، خەمباریی خۆیان بە کۆچی ناوبراو ڕادەگەیەنێ و ئومێدەوارە ئاواتی کۆچکردوو کە ئازادیی کوردستانە بەدی بهێنرێ.
دەقی پەیامەکەی هاوسەرۆکایەتیی پژاک:
هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری کورد “جەلیل گادانی” کە مێژوویەکی دوور و درێژی لە تێکۆشان و بەربەرەکانی لەگەڵ ناعەداڵەتی و داگیرکاریی سەر کوردستان هەبوو، خەمباری کردین و بەم بۆنەوە سەرەخۆشیی خۆمان بۆ بنەماڵە و دۆستان و هاوبیرانی کاک جەلیل ڕا دەگەیەنین و هیوادارین ئاواتی کاک جەلیل کە ئازادی بۆ کوردستان بوو، بە هیمەتی شۆڕشگێڕان بەدی بهێنین و کوردستانێکی ئازادیش بۆ هەموو مرۆڤێکی تێکۆشەر ببێتە مەکۆی ئاسوودەیی.
هاوسەرۆکایەتیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)