خولێكی دیكەی وتووێژەكان بۆ كۆتاییهێنان بە قه‌یرانی سووریە لە ڕۆژی شەممەوە لە شاری وییەن دەستی پێكردوە.
لەم خولە وتووێژانەدا کاربه‌ده‌ستانی ٢٥ وڵاتی وەك ئێران، ئا‌مریكا، ڕووسیەو عەرەبستان بەشدارن. ئەم وتووێژانە لە وەها باردۆخێكدا دەكرێ كە شەوی هەینیی ڕابردوو لە شاری پاریسی پێتەختی فەرانسە به‌هۆی كۆمەڵه تەقینەوەیه‌کی خۆكوژی‌و تێرۆریستیی که له‌لایه‌ن داعشه‌وه کرایه سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی، سه‌دان که‌س کوژران‌و بریندار بوون.
فێدریكا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتیی ئورووپا بە هەواڵدەریی فەرانسەی ڕاگه‌یاند كە هێرشەكانی ئەم دواییانەی داعش مانایەكی نوێ بە وتووێژه‌کانی سووریە دەبەخشن.
ئەمە دووهەمین خولی وتووێژی سیاسی بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریەیه لە شاری وییەن ده‌کرێ. لە كۆبوونەوی پێشوودا كە ئێران بۆ یەكەم جار به‌شداری تێدا دەكرد، ئامادەبووان بۆ دەسپێكی ڕەوتی كۆتاییهێنان بە قەیرانی سووریە لەسەر بەیاننامەیەكی هاوبەشی ٥ مادەیی ساغ بوونەوە.