بەڕێز عەلی قازی، کەسایەتیی سیاسیی کورد و کوڕی پێشەوا قازی محەممەد بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە قوتابی بە وەفای کۆماری کوردستان و شۆڕشگێڕی دڵسۆزی نیشتمان، دۆست و برای ئازیزم مامۆستا “جەلیل گادانی” ئەمڕۆ بە هۆی پەتای کڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
بەو بۆنەوە سەرخۆشی دەکەم له هەر چوار پارچەی کوردستان، ڕووحی بەرزی شاد، یادی پیرۆز و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێ، بژی کورد، بژی کوردستان.
عەلی قازی