شەپۆلی هاوخەمی بەبۆنەی لەدەستچوونی کاک جەلیل گادانی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بەڕێزی “گادانی”یەکان بەڕێوەیە.
مەحموود عوسمان:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی “جەلیل گادانی” سیاسەتمەداری کوردستانی ڕۆژهەڵاتمان بیست. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەکەی و حیزبی دێموکراتی کوردستان و نەتەوەی کورد دەکەم.
ناوبراو تێکۆشەرێکی ناسراوی ماندوویینەناس بوو لە شاخ و لە شار و لە دەرەوەش، لە نزیکەوە ناسیبووم و چالاکییەکانی جێگای ڕێز و پێزانین بوون. چەندین ساڵ زیندانی بوو لە ئێران بە هۆی چالاکی نەتەوایەتیی خۆی، لەدەستدانی لەم کاتە هەستیارەدا بە پەتای کۆرۆنا جێگای داخێکی گەورەیە .
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی.
سەرکەوتوو بێ خەباتی کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەموو پارچەکانی تر بۆ بەدیهێنانی مافی چارەنووسی نەتەوەکەمان .
مەحموود عوسمان
٠٦-٠٨-٢٠٢٠
***
ئازاد جوندیانی:
بەڕێزان و خۆشەویستانی دەفتەری سیاسی و ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
بەڕێزانی ماڵباتی مامۆستا و تێکۆشەری کۆچکردوومان کاکە “جەلیل گادانی”
بە خەمباری و دڵتەنگییەوە هەواڵی دواماڵئاوایی تێکۆشەری دیار و ماندوونەناسی کوردایەتیی کاکە جەلیلی گادانیمان بیست، بەڕاستی هەواڵێکی خەفەتهێن بوو، لە دڵەوە هاوبەشی خەمتانم و هاوبەشی پرسەدارییەکەتانم . کاک جەلیل دنیایەک دەرس و ئەزموونی بۆ نەوەکانی کوردایەتی جێهێڵاوە، کە هەر ئەوە بە تەنیا بەسە بۆ ئەوەی تێکۆشەرانی وەک ئەو بە زیندوویی لە دڵ و لە یادەوەریماندا و لە نێو تۆمارەکانی کوردایەتییدا بە درەوشاوەیی بمێننەوە.
ئێوە سەلامەت و تەمەن درێژ، کوردایەتییش بەردەوام و پەرەسەندوو و پڕاوپڕ بێ لە ڕێبوارانی بە ئەمەکی وەک مامۆستا و شەهیدانی کوردستان. هەر سەرفراز بن.
ئازاد جندیانی
٦ ی ئابی ۲٠۲٠
هەولێر
***
د. عەلی دۆڵەمەڕی:
بە ناوی خوم و تەواوی کارمەندانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا پرسە و سەرەخوشی خومان ئاراستەی خانەوادە و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی حزبی دیموکراتی کوردستان دەکەین بە ھوی کوچی دوایی خوالێخوشبوو جەلیل گادانی.
ناوبراو میژویەک پر لە شانازی ھەیە بۆ خزمەتی گەلەکەی و تەواوی ژیانی خوێ بەخت کردووە بۆ کورد و کوردایەتی.
روحی شاد و یادی ھەمیشە بە خێر بێت ، ھەزاران سڵاو و درود بۆ گیانی پاکی و تەواوی شەھیدانی رێگای رزگاری کوردستان.
***
عیدو باباشێخ:
زۆر بەداخەوه خەبەرى كۆچی دوایی سياسەتمەدار و نووسەر و ڕووناکبیر، بەڕێز “جەليل گادانيم” بيست، بەشدارى غەمتانم، خوداى گەوره لێی ڕازي بێ و گەلى كورد خۆش بێ.
عيدو باباشيخ
٦/٨/٢٠٢٠ ايسن-المانيا
***
عەلی سمکۆ
کاک عەلی سمکۆ لە وڵاتی سوێد، پەژارە و خەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی دەربڕیوە و، داوای لە خوای گەورە کردوە بیخاتە بەر بەزەیی خۆی و جێگای بەهەشت بێ. لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاواتی ساخی و سڵامەتیی بۆ بنەماڵەی گادانی و حیزبی دێموکرات خواستوە.
دەقی پەیامەکەی عەلی سمکۆ:
Bo koça dawî a Celîl Gadanî
XWeda rehmatê lê biket, birastî gelek hayf bû. ciyê wî biheşt bît û serê malbata rahmati û hizba demukrat sax bît.
Alî Simko/ Swêd
2020-08-06
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
بەهادور ئازەری
بەهادور ئازەری بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک “جەلیل گادانی”ـیەوە لە لایەن خۆی و بنەماڵەکەی و هەروەها خەڵکی ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی لە دەفتەری سیاسی و ئەندامانی کومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کردوە.
دەقی پەیامەکەی بەم جۆرەیە:
İro xebera tekoşere mezıne pdk celil gadani gehışte me ez le terefe xo u bıne mala xo u hemü heskıriyi xısbı le shımala kurdıstana rojhelat ser xoşiyi le deftera siyasi u komita navendi ya hızbı dikem
Bahadır Azeri
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,