کاک مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی جەلیل گادانی، تێکۆشەری دێرینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردەوە.
لە پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتوە، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی ڕۆژھەڵاتی کوردستان مامۆستا “جەلیل گادانی”ـم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. هیوادارم خوای مەزن، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
جەلیل گادانی، لە ساڵی ١٩٣٤لە شاری مەھابادی ڕۆژھەڵاتی كوردستان لەدایك بووە، یەكێك لەو تێكۆشەرە دێرینانەیە كە لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا لە مەھاباد مێرمنداڵ بووە و لەو كاتەوە تێكۆشانی سیاسی دەست پێكردوە.
ماوەی هەفتەیەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، بەڵام ئهمڕۆ به هۆی تێكچوونی باری تهندروستی، گیانی لهدهست دا.