ئێواره‌ی هه‌ینی ١٣ی نۆڤامبری ٢٠١٥، زنجیره‌یه‌ک هێرشی تێرۆریستی بۆ سه‌ر فه‌ڕانسه ئه‌نجام درا که له چه‌شنی خۆیدا نه‌ک هه‌ر له مێژووی فه‌ڕانسه‌دا، به‌ڵکوو له مێژووی سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی ئورووپایی‌دا بێ وێنه بوو. هێرشه‌کان به شێوه‌ی هاوکات له شه‌ش شوێنی پاریس و “سه‌ن دۆنی” بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵێک شوێنی گشتیی وه‌ک کافه و ستادیۆمی وه‌رزشی و ساڵۆنی کۆنسێرت و له رێگای ته‌قه‌کردنی خۆڕایی له خه‌ڵک و خۆته‌قاندنه‌وه‌وه به‌ڕێوه چوون که له‌ئاکامدا نزیک به ١٧٠ که‌س کوژران و زیاتر له ٣٥٠ که‌سیش بریندار بوون و حاڵی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له برینداره‌کانیش زۆر خراپه. پێویسته بگوترێ گرووپی تێرۆریستیی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یا “داعش” ته‌نیا چه‌ند سه‌عاتێک پاش ئه‌و هێرشانه به‌رپرسیارێتیی ئه‌و کرده‌وه نامرۆییانه‌ی گرته ئه‌ستۆ و ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌ش کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوی له‌بواری توندگرتنی باری ئه‌منی و داخستنی سنووره‌کاندا گرته به‌ر.
ئه‌وه یه‌که‌م جار نیه که گه‌لی فه‌ڕانسه به‌هۆی مۆدێلێک له ئیده‌ئاله دێموکراتیک‌و شارستانییه‌کان که به جیهانی نیشان ده‌داو، به‌هۆی خه‌باتی شێلگیرانه‌ی به‌دژی توندڕهویو تاریکپه‌رستی به‌م شێوه دڕندانه‌یه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر. نه‌خشی به‌رجه‌سته‌ی فه‌ڕانسه له هاوکێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا و گرێدراویی مێژوویی ئه‌و وڵاته به‌و ناوچانه‌ی جیهانه‌وه که ئه‌مڕۆ بوونه‌ته به‌ستێنی گه‌شه‌سه‌ندنی ئیدئۆلۆژی و گرووپه توندڕه‌و و وتێرۆریستییهکان و له هه‌مووشی گرینگتر رۆڵی کارای فه‌ڕانسه له شه‌ڕ به‌دژی داعشدا، به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی ئه‌و وڵاته‌ی کردۆته ئامانجێکی پله یه‌کی گرووپه تێرۆریسته ئیسلامییه‌كان.
بێگومان بۆ گه‌لێکی وه‌ک گه‌لی کورد که به‌درێژایی مێژووی خۆی بێ ئه‌ژمار بۆته قوربانیی هێرش و کرده‌وه‌ی تێرۆریستی و گه‌ل و ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌ش به دۆستی خۆی ده‌زانێ و چاکه و پشتیوانی و یارمه‌تییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی له کاته سه‌خته‌کاندا له‌چاودایه، هاوده‌ردی و هه‌ستکردن به ئازاری ئه‌م دوو شه‌و و رۆژه‌ی دوایی پاریسییه‌کان و فه‌ڕانسه‌ییه‌کان دژکرده‌وه‌یه‌کی سروشتی و چاوه‌ڕوانکراوه. گه‌لی کورد گه‌لێکه که لانیکه‌م سه‌ده و نیوێکه بۆ هه‌مان ئه‌و ئیدئالانهی ئاشتی و ئازادی و مافی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت مافی دیاریکردنی چاره‌نووس خه‌بات ده‌کا که فه‌ڕانسه به بێشکه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و به‌جیهانیبوونیان له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. گه‌لی کورد هه‌روه‌ها گه‌لێکه که لایه‌نگری کرانه‌وه و میانه‌ڕه‌وییه و حه‌ز به ده‌مارگرژی و سێکتاریسم ناکا و ئه‌مڕۆش به ڕوونی خۆی له به‌ره‌ی دژی تێرۆردا ده‌بینێته‌وه. هه‌ربۆیه له‌و کات و ساته‌دا که بۆ گه‌لی فه‌ڕانسه زۆر تاڵ و سه‌خته، کورد له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌و گه‌لانی جیهانه که خۆیان به هاوخه‌م و هاوده‌رد و پشتیوانی فه‌ڕانسه‌وییه‌کان ده‌زانن.
به‌ڵام له وه‌ها کاتێکدا ره‌نگه جێی خۆی بێ و سه‌ره‌نجام وه‌ختی ئه‌وه هاتبێ که ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوایی ئاوڕێک نه‌ک هه‌ر له ره‌گ و ریشه ئیدئۆلۆژی و به‌ستێنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی تێرۆریزم و توندئاژۆیی بده‌نه‌وه، به‌ڵکوو راستگۆیانه و راشکاوانه‌تر له ڕابردوو له سه‌رچاوه سیاسییه‌کانی بنیاتگه‌رایی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ورد ببنه‌وه و له مامه‌ڵه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌تایه که ئه‌مڕۆ وه‌ك گه‌وره‌ترین چالش بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی خۆی ده‌رده‌خا ئاکامگیریی ئازایانه و شێلگیرانه‌ی لێ بکه‌ن. ئه‌و کاته‌ی کورده‌کان به‌تایبه‌تی له ئێران له‌سه‌ر خاکی خۆیان به لێشاو ده‌بوونه قوربانیی سیاسه‌تی ره‌شه‌كوژیی ده‌وڵه‌تی حاكم و ته‌نانه‌ت له‌نێو پێته‌ختی وڵاتانی ئورووپاییشدا رێبه‌رانیان تێرۆر ده‌کران، سات و سه‌ودا و به‌رژه‌وه‌ندییه کورتخایه‌نه‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌گه‌ڵ ئه‌م رێژیمه هاواری هه‌قخوازانه‌ی ئه‌و گه‌له‌ی کپ کردبوو. ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هێندێک رێژیمی وه‌ک کۆماری ئیسلامی به‌ڕواڵه‌ت له به‌ره‌ی دژ به داعشدا ده‌جوڵێنه‌وه، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر به‌رپرسیارێتیی مێژوویی ئه‌وان له پێکهێنانی به‌ستێنیی ئیدئۆلۆژیی هه‌ڵدانی گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان هه‌روا له شوێنی خۆیه‌تی، به‌ڵکوو شتێکیش له سیاسه‌تی لێڵ و گوماناویی ئه‌وان بۆ تێکدانی ئه‌منییه‌ت و ته‌ناهی له ناوچه‌دا له رێگه‌ی به‌هێزکردنی گرووپ و تاقمه تێرۆریستییه‌کانه‌وه نه‌گۆڕاوه. چه‌ند ساڵێکه دیپڵۆماته رۆژئاواییه‌کان به ئاشکرا سه‌باره‌ت به‌وه که هه‌ر له ساڵه‌کانی پێش کۆتایی شه‌ڕی سارده‌وه کۆمه‌ڵێک ماریان له باخه‌ڵی خۆیاندا په‌روه‌رده کرد که ئه‌مڕۆ لێیان بوون به ئه‌ژدیها ده‌ستیان کردووه به په‌ژیوانی ده‌ربڕین و دان به هه‌ڵه دانان. ئه‌و پێداچوونه‌وه و به‌خۆداچوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که پۆزه‌تیڤه، به‌ڵام ته‌نیا کاتێک کامڵ و کاریگه‌ر ده‌بێ که جیهانی شارستانی بۆ کێشانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به روانینێکی ستراتژیک و دووربینانهوه پشتیوانیی به‌کرده‌وه له پارتنێره پێشکه‌وتنخواز و جێ متمانه‌کانی له ناوچه‌دا که هێزه کوردییه‌کان له‌نێو واندان بکا. هه‌ر له‌و کاته‌شدا روونتر و شێلگیرانه‌تر له هه‌ر کاتێک سنوورێک بۆ رمبازێنی تێرۆریست په‌روه‌رانه‌ی رێژیمگهلێکی وه‌ک کۆماری ئیسلامی دابنێ که خۆیان وه‌ک سیغه‌ی نه‌رم و که‌م زهرهرتری ئیسلامی سیاسی و وه‌ك لایه‌نێکی قابیلی ته‌عامولی رۆژئاواییه‌کان نیشان ده‌ده‌ن و بۆ ئه‌م کاره‌ش راست پشتگه‌رم به بوونی ئه‌و تاقم و گرووپه توندڕه‌و و تێرۆریستانهن که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان سه‌ره‌نجام هه‌ر به خۆیان گرێ ده‌درێنه‌وه.