کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی نەمر جەلیل گادانی سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و هاوسەنگەرانی کردوە.
دەقی پرسەنامەی کاک مەسعود بارزانی بەمجۆرەیە:
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی کاک جەلیل گادانی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراو و ڕۆشنبیری کوردستان، خوالێخۆشبوو “جەلیل گادانی”ـمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادە تێكۆشهرهكهتان و هاوڕێیانی کاک جەلیل و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی کاک جەلیل بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مهسعود بارزانی
٦ـی٨ـی ٢٠٢٠