• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەیاننامەی کۆمیتەی ناوەندی بە بۆنەی کۆچی دوایی نەمر جەلیل گادانی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/08/06
جۆری بابەت: راگەیەندراوەکان

کۆستێکی گەورە

بەیاننامەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

 هاونیشتمانە بەڕێزەکان!

خەڵکی دێموکڕات­پەروەری کوردستان!

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان!

 

کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنێ لەکاتێکدا تێکۆشەرانی دێموکڕات خۆیان بۆ گرتنی یووبیلی ئەڵماس جێژنی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبەکەیان ئامادە دەکرد ئەمڕۆ بەیانی تێکۆشەری ناوداری کورد و ئەندامی بەوەجی حیزبی دێموکڕات کاک جەلیلی گادانی دوای نیزیک بە دوو حەوتوو ململانە دەگەڵ فایڕووسی کۆڕۆنا گیانی لەدەست دا.

لەدەستدانی کاک جەلیل نەک هەر بۆ حیزبی دێموکڕات، بەڵکوو بۆ هەموو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد خەسارەتێکی گەورەیە. ئەو لە یەکەمین تێکۆشەرانی حیزبەکەیەتی و تەمەنی تەنیا ١٣ ساڵ بوو کە لە دەورانە زێڕینەکەی کۆماری کوردستاندا تێکەڵ بە کاروانی پڕسەروەریی حیزبی دێموکڕات بوو و تا دواهەناسەی ژیانیشی غەمی گەورەی پێشکەوتنی حیزبەکەی و سەرکەوتنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەی بوو.

لە خەباتی دوورودرێژ و پڕهەوراز و نشێوی خۆی و حیزبەکەیدا جەلیلی گادانی هەموو شێوەکانی خەباتی گرتە پێش و هەموو نەهامەتییەکانی لەخۆی گرت. ئەو بێجگە لە دەورانێکی کورتی تێکۆشانی ئاشکرای حیزب، تەواوی تەمەنی خۆی لە خەباتی نهێنی و کار لە نێو جووتیاران و زەحمەتکێشانی کوردستان، زیندان و دوورخرانەوە و دەربەدەری و چەرمەسەریدا بەسەر برد. چوار جار گیرا و بە هەموویەوە نیزیک بە  پازدە ساڵ تەمەنی لە زیندانەکانی ڕێژیمی پاشایەتیدا بەسەر برد و بە دەیان جار لە ڕۆژانی خەباتی چەکدارانەدا شاهیدی بۆمباران و تۆپباران و هێرشی نیزامیی هێزە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی بوو و زۆرجار لە سنووری مەرگ گەڕایەوە.

کاک جەلیلی نەمر لە حیزبەکەشیدا هەموو قۆناغەکانی بڕین. لە ئەندامەتیی شانەیەکی نهێنییەوە تا بەرپرسایەتیی ئۆرگانە جۆراوجۆرەکان لە هەموو مەیدانەکاندا بەلێوەشاوەیی کاری کرد و نموونەی مرۆڤێکی شێلگیر و پشوودرێژ و ماندوویی­نەناس بوو. بە دەیان ساڵ بوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕات و لە سەردەمی ڕێبەرایەتیی شۆرشگێڕدا دەوری ٧ ساڵ سکرتێری ئەو بەشە لە حیزبەکەی بوو.

کاک جەلیلی گادانی لە بواری کۆمەڵایەتیدا خاوەنی گەورەترین پلە و بەرینترین پێوەندیی کۆمەڵایەتی بوو. ئەو دەگەڵ چین و توێژەکانی کۆمەڵ: جووتیاران،کرێکاران، کارمەندان، بازاڕیان نووسەران و شاعیران و سیاسەتمەداران و… لە پێوەندیدا بوو و لەلای هەمووانیش ڕێز و جێگەوپێگەی تایبەتیی هەبوو. لە نێو حیزب و لە نێو کۆمەڵ لە غەمی هەموواندا بوو، بەپێی دەرەتان لە خۆشی و ناخۆشیی هەموواندا بەشدار بوو، بەشداری پرسەی هەمووان و لە بن سەری هەموو نەخۆشەکان بوو. سەرباری ئەوانە، یار و یاوەر و غەمخۆری هەموو ئەوانە بوو کە تووشی گیروگرفتێک دەبوون و لە یارمەتی ماددی و مەعنەوی بەو کەسانەی پێویستییان بە کۆمەک هەبووایە درێغیی نەدەکرد.

لەبەر هەمووی ئەو خەسڵەتانە، لەدەستچوونی کاک جەلیل کۆستی هەمووانە و هەموو بۆی بەپەرۆشن و یادی بەزیندوویی ڕادەگرن.

کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنە غەمناکەوە وێڕای  غەمناکبوون بە لەدەستدانی ئەو کەسایەتییە قەدرگرانە سەرەخۆشی گەرمی خۆی پێشکێشی هەموو ئەندامانی بنەماڵە بەڕێزەکەی، سەرجەم هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی، تێکڕای دۆست و هاواڵە بێ­ئەژمارەکانی، خەڵکی شارە قارەمانپەروەرەکەی مەهاباد و سەرانسەری کوردستان دەکا و بۆهەمووان سێبووری و تەمەندرێژی و بۆ گیانی نەمری کاک جەلیل بەهەشتی بەرین و باوەشی لێبووردەیی خوا داوا دەکا.

کۆمیتەی ناوەندی و هەموو تێکۆشەرانی دێموکڕات بۆ پاداشی کاک جەلیلی گادانییش وەک تەواوی ڕێبەران و تێکۆشەرانی لەدەستچوو، بە درێژەدانی ڕێگاکەیان و شەکاوەڕاگرتنی ئاڵای خەباتەکەیان دەزانێ و جارێکی دیکە دەگەڵ گیانی کاک جەلیل و هەموو شەهیدان پەیمان نوێ دەکاتەوە کە هەتاسەر درێژەدەری ڕێبازەکەیان بێ و لەو پێناوەدا لە هیچ فیداکارییەک درێغ نەکا.

هەر لێرەشدا ڕادەگەیەنین کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا سەرەخۆشی دانانرێ و دۆستان لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هاودەردیی خۆیان ڕادەگەیەنن.

سڵاو لە گیان و یادی گەورەتێکۆشەری دێموکڕات کاک جەلیلی گادانی.

نەمری بۆ یاد و ناوی خۆی و بەرقەراری بۆ ئامانجە پیرۆزەکانی.

کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

١٦\٥\١٣٩٩ (٦\٨\٢٠٢٠)

بابەتی هاوشێوە

راگەیەندراوەکان

کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزب لە گوندی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاروێرانی مەهاباد پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
راگەیەندراوەکان

بەیاننامەی هاوبەش بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان و خەبات

ڕێکەوتی 2022-08-21

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist