بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، دوو کەسی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “ڕێبوار سەیدمحەممەدی” و “خالید سەید محەممەدی” کە پێکەوە ئامۆزان، لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە، سەرجەم بە ١٤ ساڵ بەندکران حوکم دراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون کە دواتر گوازرانەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ و دوو حەوتوو لەمەوبەر پاش کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە و ئیستا لەو بەندیخانەیەدان.
شایانی باسە کە “ڕێبوار سەید محەمەدی” هەواڵنێری فەرمانداریی پیرانشار و دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامییە و زۆر جار هەواڵی گرینگی لە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامییدا باس کردوە. تۆمەتی ئەو دوو کەسە سیخوڕی کردن بۆ وڵاتانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ڕاگەیەندراوە.