به‌ڕێز فرانسوا هۆلاند سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕانسه!
جه‌نابی سه‌رۆک!
به‌ناوی خۆم‌و هاوڕێیانم له حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به هێرشه تێرۆریستییه‌كانی ئێواره‌ی ١٣ ی نۆڤامبری ٢٠١٥ له پاریس و “سه‌ن دۆنی” که کوژران‌و برینداربوونی سه‌دان هاووڵاتیی سیڤیلی ئێوه‌ی لێ که‌وته‌وه، هاوخه‌میتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین‌و له‌و کات‌و ساته سهختو ناخۆشه‌دا که گهلو حکومه‌تی فه‌ڕانسه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕن، خۆمان به پشتیوانتان ده‌زانین.
ئه‌وه یه‌که‌م جار نیه که گه‌لی فه‌ڕانسه به‌هۆی مۆدێلێک له ئیده‌ئاله دێموکراتیک‌و شارستانییه‌کان که به جیهانی نیشان ده‌داو، به‌هۆی خه‌باتی شێلگیرانه‌ی به‌دژی توندڕهویو تاریکپه‌رستی به‌م شێوه دڕندانه‌یه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر.
ئێمه وه‌ک کورد‌و وه‌ک حیزبی دێموکڕاتی کوردستان که هه‌م خۆمان به دۆستی ئێوه ده‌زانین‌و هه‌م زۆر جار بۆخۆشمان بووینه‌ته قوربانیی تێرۆریزم، زۆر باش هه‌ست به ئازاری ئه‌و به‌ربه‌رییه ده‌که‌ین که دوێنێ له پاریس ئه‌نجام دراوه.
به‌و هیوایه که ئێوه له‌و تاقیکردنه‌وه قورسه نوێیه‌دا سه‌ربه‌رزو سه‌رکه‌توو بێنه ده‌رو ئێوه‌و هاوپه‌یمانانتان شێلگیرتر له جاران به‌ره‌وڕووی ڕیشه‌کانی تێرۆریزم‌و توندڕه‌وی ببنه‌وه.
جارێکی دیکه، جه‌نابی سه‌رۆک، هاوخه‌می و هاوپێوه‌ندیمان قبووڵ بکه‌ن.
خالید عه‌زیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
١٤ ی نۆڤامبری ٢٠١٥