هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز چوار چالاکی مەدەنی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردوە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستونەوە.
بەپێی هەواڵی “چاونیوز″، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز چوار چالاکی مەدەنی ئەو شارەیان بە ناوەکانی “عەلی قادری”، “ئارمیا ڕەنجبەری” و دوو برا بە ناوەکانی “هیوا ئەمینی” و “وریا ئەمینی”ـیان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کردوە.
جێی ئاماژەیە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە شوێنی ڕاگیرانیان هەواڵێک لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر لەسەرەتای دەسەڵاتداریی سەرکوتکەرانەی خۆیەوە ویستوویە بە کوشتن، زیندان، ئەشکەنجە و ترس و تۆقاندن خەڵکی کورد بێدەنگ بکا و یەکێک لە کارەکانی ئەوە بووە کە خەڵکی بێتاوان بە تۆمەتگەلی بێبنەما و بە بێ هیچ بەڵگەیەک ڕەوانەی زیندانەکان دەکا و هیچ یاسایەکی نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤیش لەبەرچاو ناگرێ.