ئارمین ئەمجەدیان بە بردنەوەی میداڵی زێڕی كێبڕكێیهكانی بۆكسی گەورەساڵانی ئێران، پلەی یەكەمی ئەم كێبڕكێیانەی وەدەست هێنا.
لەم كێبڕكێیانەدا كە بە ئامادە بوونی ٣٢ تیم لە سەرجەم پارێزگاكانی ئێرانەوە بەڕێوەچوو، ٢٠٠ بۆكسۆر لە كێشە جۆراوجۆرەكاندا چوونە سەر ڕینگو بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ ڕكەبەریی یەكتریان كرد.
لەم كێبڕكێیانەدا ئارمین ئەمجەدیان، بۆکسۆری لاوی سنهییو براوەی میداڵی بڕۆنزی لاوانی ئاسیا لە كێشی ٥٦ كیلۆگڕەمدا بهرهوڕووی یاریزانەكانی بەرامبەری بۆوەو توانی بە بردنەوەی میداڵی زێڕ، براوەی ئەم خولەی كێبڕكێیهكانی بۆكسی ئێران بێ.
هەروەها بۆكسۆرێكی دیكەی كوردیش، بە ناوی فەرهاد عەزیزی خەڵكی شاری سەقز لە كێشی ٩١ كیلۆدا میداڵی زێڕی ئەم كێبڕكێیانەی بردەوە.
جێی باسە ئەم بۆكسۆرانەی كە لە كێشە جۆربەجۆرەكاندا گەیشتنە قۆناغی فیناڵ، ئیزنی بەشداری كردن لە ئۆردووی تیمی میللیی گەورەساڵانی ئێرانیشان پێ درا.