وەزارەتی بێهداشت دهڵێ مەترسیی ئێدزگرتنی منداڵانی كارو سەر شەقام ٤٠ هێندەی خهڵکی ئاسایی كۆمەڵگایە.
عەلی ئەكبەر سیاری، جێگری بێهداشتی وەزارەتی بێهداشت وێڕای ئاماژە بەم بابەتە گوتی ئەم وەزارەتە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئێدز لە نێو منداڵانی كارو سەرشەقام ئیمكاناتی پێویستی لەبەر دەستدا نییە.
ناوبراو وێڕای پێداگری كردن لەسەر مەترسیدار بوونی ئەم بابهته گوتی: ئێمه وهک وهزارهتی بێهداشت ناوهندو لایهنو كاربەدەستانی پێوەندیدارمان سەبارەت بەم مەترسییە وریا كردۆتەوە، بەڵام پێویستە دامو دەزگاكانی دیكەش پلانیان بۆ ئەم مەسەلە هەبێ، چونكی ئەم مەسەلە پێویستیی بە پەروەردە و تواناسازی، پێكهێنانی ههلی كارو شوغڵ و زۆر ئیمكاناتی دیكە هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند ڕێژەی پێوەندیی مەترسیداری جنسی لە منداڵانی كاردا یەكجار زۆرەو گوتی: ئێمە تەنیا کارێک که دەتوانین بیکهین ئهوهیه ئەم منداڵانە بپشكنینو دەستنیشانیان بكەین.
منداڵانی كار لە ئێران یەكێك لە خەسارهەڵگرتین توێژەكانی كۆمەڵگانو زۆربەی ئەم منداڵانە تووشی ئێدز دەبن. تەمەنی ١ لە ٣ی ئەم منداڵانە لە نێو ١٠ تا ١٤ ساڵ دایەو 2 لە ٣ی دیكەشیان ١٥ بۆ ١٨ ساڵیان تەمەنە.
پشكنینی زبڵو زاڵو هەڵگرتنەوەی سۆرەنگی پیسو كەرستەی نووك تیژ یەكێك لە هۆكارەكانی تووشبوونی ئەم منداڵانە بە ویرووسی ئێدزە.
جێگری بێهداشتی وەزارەتی بێهداشت هەروەها دەڵێ سەرەڕای ئەوەی كە ڕەوتی تووشبوون بە نەخۆشیی ئێدز لە ئاستی جیهاندا ڕوو لە دابەزینە، بەڵام ئەم ئامارە لە ئێران هەروا بەرز دەبێتەوە. بە جۆرێك كە بەپێی ڕاگەیاندنی ئیدارەی ئێدزی وەزارەتی بێهداشت، تا سەرەتای خاكەلێوەی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٩ هەزار كەسی تووشبوو بەم نەخۆشییە دەستنیشان كراون، بەڵام كارناسان دەڵێن ڕێژەی ڕاستەقینەی ئەم كەسانەی که نهخۆشیی ئێدزیان گرتووە زیاتر لە ١٠٠ هەزار كەسە