کتێبی پۆلی یەکەم بۆ منداڵانی کورد لە نووسین و داڕشتنی “عومەر محەممەدی” خەڵکی شنۆ چاپ و بڵاو کرایەوە.
لەم ڕۆژانەدا کتێبێکی کوردی کە پێکهاتوە لە بەشی جۆراوجۆری ساکار و سەرنجڕاکێش بۆ فێرکردنی وانەی کوردی بە منداڵانی پۆلی یەکی سەرەتایی لە لایەن کەسێک بە ناوی “عومەر محەممەدی” خەڵکی شنۆ نووسراوە و داڕێژراوە، چاپ و بڵاو کرایەوە.
شایانی باسە کە سەرەڕای نەبوونی هیچ ئیمکاناتێکی ماددی و پشتیوانییەکی حکوومەت بۆ چاپکردنی کتێب و گرانی و تێچوویەکی زۆری چاپ و بڵاو کردنەوە، بەڵام دڵسۆزانی فەرهەنگ و زمانی نەتەوەکەمان بەردەوام تێکۆشاون بە ڕەنج و زەحمەتی خۆیان نەک هەر پێش بە فەوتانی زمانی کوردی بگرن بەڵکوو پەرەشی پێ بدەن، هەرچەند لەو ڕێگایەشدا وەکوو زارا محەممەدی بە تاوانی وتنەوەی وانەی کوردی بە منداڵانی کورد تووشی زیندان و ئەشکەنجەش بووبێتنەوە.