ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی کوردستان و ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کودستان، چالاکان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ ساڵیادی ٧٥ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە شێوەیەکی بەربڵاو لە شارەکانی کوردستان و ئێران بەرەو پیلی جێژنی ٧٥ساڵەی دامەزرانی حیزبە خۆشەویستەکەیان چوون و بە چالاکی تەبلیغیی جیاجیا پەیمانی وەفاداری بە حیزبی دێموکرات و نەتەوە و نیشتمانەکەیان و درێژەدانی ڕێگە و ڕێبازی شەهیدانیان نوێ کردەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی مەریوان، سەقز و تاران بە شێوەیەکی بوێرانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و ماندوویی نەناسانە پەیامی خۆشەویستی و وەفاداریی بە حیزبی دێموکراتیان دووپات کردەوە.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەستخۆشی و ماندوو نەبوونی لە هاوڕێیانمان لە نێوخۆی وڵات دەکەین و سەرکەوتنی زیاتریان لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.