دڵسۆزان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەرتاسەری کوردستان چالاکانە یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەنەوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات بۆ پێشوازی و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ئامانجەکانی ئەو حیزبە و ڕێگە و ڕێبازی شەهیدانی حیزب و گەل لە لوڕستانی نیشتمان و ئیلامی هەمیشە سەربەرزەوە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و خوێندنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب و شۆڕشگێڕانە تا دەگاتە ورمێی قارەمان، بە چالاکی و ناردنی وێنە و دروشمی کۆڵنەدان جارێکی دیکە سەلماندیان کە حیزبی دێموکراتی کوردستان حیزبی خۆشەویست و متمانە پێکراوی خەڵکی کوردستانە و خۆشەویستی ئەو حیزبە هەتا دێ زیاتر و زیاتر پەرە دەستێنێ.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و ماندوو نەناسی حیزب و گەل دەستی ماندوو بوونیان دەگوشین و سەرکەوتنیان لە هەموو بوارەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.