له شاری بۆکانو له سه‌ر گڵکۆی موقبیل هونه‌رپه‌ژووه و به به‌شداریی سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی شاری بۆکانو شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان یادو بیره‌وه‌ریی ئه‌و شاخه‌وانه به‌رزه‌ی کورد به‌رز ڕاگیرا.
ڕۆژی هه‌ینی ۲۲‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌شته‌مین ساڵوه‌گه‌ری کۆچی دوایی قاره‌مانی شاخه‌وانی کوردستان‌و ئێران، موقبیل هونه‌رپه‌ژووه ڕێوره‌سمێک به به‌شداریی شاخهوانانو وه‌رزشکارانی زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و نه‌مره به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا که له به‌رده‌زه‌ردی بۆکان به‌ڕێوه چوو، کۆمه‌ڵێک له شاعیران‌و ئه‌دیبانی شاره‌کانی بانه، پاوه، بۆکانو مه‌هاباد شێعر‌و وتاریان پێشکه‌ش کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ری ئه‌ده‌بیی ” هاژه” له شاری نه‌غه‌ده‌ش مارف هه‌وراز، برای محه‌ممه‌د هه‌ورازی نه‌مر وه‌ک نوینه‌ری گرووپی شاخهوانیو ژینگه‌پارێزیی سامڕه‌ندی نه‌غه‌ده وتارێکی پێشکێش کرد.
له‌و ڕێوره‌سمه‌دا جگه له شاخه‌وانان، ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی دوچهرخهسواریی سهقزو بۆکان و وه‌رزشکارانی شاری بۆکانو خه‌ڵکی ئاسایی شاریش به‌شدار بوون. له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕێوڕهسمهکهشدا هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیافه‌تی چه‌ند مه‌قامی پێشکێش کرد.