له دوو چالاکیی ژینگه‌پارێزی له سنه‌و بۆکان چه‌ند شوێنێکی گشتی‌و گه‌شتیاری له زبڵ‌و زاڵ پاک کرانه‌وه‌و تۆوی داربه‌ڕوو چێندران.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له سنه ڕۆژی هه‌ینی، ٢٢ ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له سه‌ر بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی شاخه‌وانیی ئه‌م شاره هه‌ڵێکی تۆوچاندنو نه‌مان چه‌قاندنیان له ئاویه‌ری سنه به‌ڕێوه برد.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته که زۆربه‌ی گرووپه شاخه‌وانییه‌کانی شاری سنه تێیدا به‌شداربوون، له‌و جێگایه کرا که له هاوینی ئه‌مساڵدا ئاگریان دا.
له شاری بۆکانیش له هه‌ڵمه‌تێکی ژینگه‌پارێزیدا که به‌شداریی زیاتر له ١٢٠ که‌س به‌ڕێوه‌چوو، جاده‌ی کۆسته تا گڵکۆی موقبیل هونه‌رپه‌ژوو له زبڵ‌و زاڵ خاوێن کرایه‌وه. له‌و چالاکییه‌دا که له‌سه‌ر بانگێشتی گرووپی ژینگه‌پارێزیی وڵات به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ندامانی چه‌ند گرووپێکی شاخهوانیو ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی بۆکان به‌شدار بوون.