بەشێک لە لاوانی شاری جوانڕۆ لە ژێر دروشمی “پاراستنی ژینگه پاراستنی ژیانه” چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە برد.
ڕۆژی شەممە، ١٠ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی لە کارێکی فەرهەنگی و خۆشەویستی بۆ ژینگەی کوردستان بەشێک لە لاوانی شاری جوانڕۆ یەکێک لە پارکەکانی ئەو شارەیان بە ناوی “سنجابی” لە زبڵ و خاشاک پاک کردوە.
شایانی باسە، کەسانی دڵسۆز و خۆبەخشی نیشتمان، ئەنجومەن و ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان ساڵانە چەندین چالاکی بۆ پاراستن و خاوێن کردنەوەی ژینگە بەڕێوە دەبەن.