کورتە فیلمی “بێشرۆڤە” بەرهەمی “ژیوار فەرەجزادە”هونەرمەندی تازەلاوی خەڵکی شارۆچکەی ساحێبی سەر بە شاری سەقز، بەشداری هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی میدیای منداڵانی ئۆکراین (DYTIATKO International Children’s Media Festival) بوو.
بابەتی ئەم فیلمە باس کردنێکر دەربارەی “کۆرۆنا و منداڵانی زبڵگەڕ”.
جێی ئاماژەیە ئەم فێستیڤاڵە لە ڕۆژانی ٢-٥ـی سێپتامبر لە شاری خارکۆڤ بەڕێوە دەچێ.
شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردووشدا هونەرمەندێکی تری خەڵکی ساحێب بە ناوی “خالید فەرەجزادە” بە کۆمەڵە وێنەیەک بە ناوی “ژیان و گەشت” بەشداری پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وێنە و فیلمی short cutـی وڵاتی سێربێستان بوو.