“کیارەش موعینی”، بە هۆی باوەڕمەندبوون بە ئایینی بەهاییەوە، لە بەردەوامی لە بەڕێوە بردنی چالاکییە خۆبەخشەکانی لە ئاگر کوژێنەوەی شاری شیراز بێبەش کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ئەو هاووڵاتییە لەژێر گوشاری ئاگر کوژێنەوەی ناوەندییدا لە کارەکەی دەر کراوە.
ناوبراو تەمەنی ١٩ ساڵە و لە سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٧ـەوە چالاکییە خۆبەخشەکانی لە ناوەندی ئاگر کوژێنەوەی شیراز دەست پێکردبوو.
بە پێی زانیارییە بڵاو کراوەکان لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٧١ هاووڵاتیی بەهایی لە ئێران دەستبەسەر کراون و لە هێندێک چالاکیی پیشەیی و کۆمەڵایەتی بێبەش کراون.
جێی ئاماژەیە، هاووڵاتیانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی لە ئێراندا لە زۆربەی مافە کۆمەڵایەتی و تاکەکەسییەکان بێبەشن و کەم ڕۆژ هەیە هەواڵێک لە سەر دەستبەسەر کران، خستنە ژێر گوشار و یان سزا درانیان بڵاو نەکرێتەوە.